رووسيا: هێرشی سه‌ر ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ین كه مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكییان هه‌یه
مۆسكۆ هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگرین له هاوپه‌یمانانی واشنتۆن ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سوپاسالاری رووسیا هۆشداری دایه هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی مووشه‌كی ئه‌مه‌ریكییان هه‌یه و جه‌ختی كرده‌وه، له ئه‌گه‌ری بڵاوكردنه‌وه‌ی مووشه‌كی مامناوه‌ند و كورتمه‌ودای ئه‌مه‌ریكی له‌ناو خاكی هه‌ر وڵاتێك، كه ببێته هۆی پێشێلكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌و جۆره مووشه‌كانه، هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ینه ئامانجی هێرشه‌كانمان.
له‌مباره‌یه‌وه ژه‌نه‌راڵ ڤالێری گیراسمۆڤ، سوپاسالاری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، "پلانه‌كانی واشنتۆن بۆ كشانه‌وه‌ی له رێككه‌وتننامه‌ی نه‌هێشتنی مووشه‌كی كورتمه‌ودا و مامناوه‌ند هه‌نگاوێكه هه‌رگیز جێگای قبووڵ نییه".
گیراسمۆڤ له كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان له مۆسكۆ كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی وڵاتانی جیهانیش تێیدا به‌شداربوون، رایگه‌یاند، "ئێمه كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یماننامه‌ی نه‌هێشتنی ئه‌و مووشه‌كانه به هه‌نگاوێكی زۆر مه‌ترسیدار ده‌زانین، پێمانوایه كاریگه‌ری نه‌رێنی نه‌ك ته‌نیا له‌سه‌ر ئاسایشی ئه‌وروپا هه‌یه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاسایشی ستراتیژی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌یه و، كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م سنوورداركردنی به‌ده‌ستهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه".
سوپاسالاری رووسیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "به‌له‌به‌رچاوگرتنی بوونی نوێنه‌رانی فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری وڵاتانی بیانی له هۆڵه‌كه، ده‌مه‌وێ له‌ڕێگه‌ی ئێوه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ی سه‌ركرده‌كانتان بكه‌م، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌كردن و نه‌هیشتنی مووشه‌كی كورتمه‌ودا و مامناوه‌ند له‌باربرا، ئێمه بێده‌نگ نابین و وه‌ڵامێكی توندمان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "واشنتۆن له‌باره‌ی چه‌كه هێرشبه‌ره ستراتیژییه‌كانی وه‌ك مووشه‌كی "ستارت-3" فڕوفێڵ له هه‌ندێ بڕگه و مادده‌ی په‌یماننامه‌كه‌دا ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی رێگه به‌خۆی بدات له كورتترین كاتدا ژماره‌ی كڵاوه ئه‌تۆمییه‌كانی بۆ زیاتر له 1200 یه‌كه زیاد بكات".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گیراسمۆڤ گوتی: "به‌داخه‌وه، له‌پێناو گه‌یشتن به‌و پێوه‌رانه‌ی چه‌ندایه‌تی كه له په‌یماننامه‌كه‌دا دیاریكراون، هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، دووباره ده‌ستیان به ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ئامرازه‌كانی هێرشیكردنی ستراتیژییان به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نانه كردووه‌ته‌وه و ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌یان پیشێل كردووه، كه له‌سه‌ری رێككه‌وتووین، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت به ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌دات به كه‌مترین ماوه ژماره‌ی كڵاوه ئه‌تۆمییه‌كانیان بۆ زیاتر له 1200 یه‌كه زیاد بكه‌ن و، توانای هێزی هێرشكردنی ستراتیژییان به‌رز بكه‌نه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌و ژه‌نه‌راڵه رووسیه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "كاری دانانی سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی له سنووره‌كانی رووسیا ته‌واو بووه، كه ده‌توانێت چاودێری سه‌رجه‌م مووشه‌كه بالیستییه‌كان له هه‌موو ئاراسته‌كانه‌وه بكات".
H.B