لە ھەولێر كەمپینێك بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی ھاتووچۆ رادەگەیەندرێت

كوردستان24 سپۆنسەریی میدیایی كەمپینەكەیە

K24 - ھەولێر

رۆژی چوارشەممە 12/12/2018 كەمپینێك بۆ كەمكردنەوەی رووداوەكانی ھاتووچۆ لەبەردەم پارکی سامی عەبدولرەحمانی شاری ھەولێر دەست پێدەكات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.

ئەو كەمپینە بەسەرپەرشتی چەندین رێكخراوەكانی مەدەنی و سپۆنسەری میدیایی كەناڵی كوردستان24 دەست بەكارەكانی دەكات و لە ژێر ناوی (كەمپینی #با_چیتر_ھۆزانەكان_نەبنە_قوربانی) بەڕێوەچێت.

كەمپینەكە ھاوكاتە لەگەڵ رۆژی چلەی ماتەمینی ھۆزان شكاك، كە یەكێكە لە قوربانیانی رووداوەكانی ھاتووچۆ لە 4/11/2018 لە رووداوێكی ھاتووچۆدا گیانی لەدەستدا. لە چوارچێوەی چلەی ماتەمینی چەند چالاكییەك بەڕێوەدەچن.

ھۆزان سەعد شكاك، ئەو گەنجەی لە 4/11/2018 لە رووداوێكی ھاتووچۆ لە ھەولێر گیانی لەدەستدا
ھۆزان سەعد شكاك، ئەو گەنجەی لە 4/11/2018 لە رووداوێكی ھاتووچۆ لە ھەولێر گیانی لەدەستدا