بەردەڕەش.. هاووڵاتییه‌ك به په‌ت خۆی خنكاند
پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه
K24 - ئاكرێ:
هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵان، دانیشتووی گوندی دولێجانی سه‌ر به ناحیه‌ی رۆڤیای قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش، له ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا، به په‌ت خۆی خنكاند.
سه‌لمان محه‌مه‌د، موختاری گونده‌كه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 60 ساڵ، به‌ناوی (مه‌حموود عه‌بدوڵڵا)، كه پێشمه‌رگه‌ی خانه‌نشینه و باوكى 10 منداڵه، له نێو ماڵه‌كه‌یدا به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
له باره‌ی هۆكاری رووداوه‌كه‌ش، موختاری گونده‌كه رایگه‌یاند، تا ئێستا هۆكاره‌كه‌ی نازانن، به‌ڵام پێشتریش ئه‌و كه‌سه زۆر كه‌م له‌ناو گوند ده‌ركه‌وتووه و به كه‌میش تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، دوای رووداوه‌كه پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه، ته‌رمی ناوبراویش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه.
ئ. م