چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش له حه‌مرين كوژرا
دوو چه‌كدارى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌يى حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان توانيويانه چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش له به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين بكوژن.
له به‌ياننامه‌يه‌كدا، حه‌شدى شه‌عبى رايگه‌ياندووه، هێزه‌كانى سه‌ر به ليواى 88ى حه‌شد، له‌سه‌ر بنه‌ماى زانيارى هه‌واڵگرى توانيان چه‌كدارێكى خۆكوژى داعش، كه پشتێنه‌ى بۆمبڕێژكراوى به‌ستبوو و به نيازى خۆته‌قاندنه‌وه بوو بكوژن.
له به‌ياننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌و رووداوه له به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين روويداوه و به هۆيه‌وه دوو چه‌كدارى ديكه‌ى داعش بريندار كراوون.
به گوێره‌ى زانيارييه ميدياييهكان داعش له حه‌وزى حه‌مرين و ناوچه‌كانى سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌ددين و دياله و كه‌ركووك و نه‌ينه‌وا خۆى رێكخستووه‌ته‌وه و رۆژانه كرده‌ى چه‌كدارى له دژى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق ئه‌نجامده‌دات.