په‌روه‌رده‌ی دوكان به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان بۆ راگه‌یاندنی پشوو سه‌رپشك ده‌كات
به‌هۆی بارانی به‌خوڕ و هه‌ستانی لافاو
K24 - سلێمانی:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی قه‌زای دوكان، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه سه‌رپشك ده‌كات بۆ راگه‌یاندنی پشوو، بۆ سه‌لامه‌تی مامۆستایان و قوتابیان له سنووره‌كه.
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، شاهۆ عوسمان قائمقامی قەزای دوکـان، بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی دوکان لە پێناو سەلامەتی مامۆستایان و خوێندکاران لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دوکان،بەڕێوەبەری خوێندگەکان سەرپشک دەکات بۆ دەوامی سبه‌ی شەمە ۸ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، بەهۆی بوونی مەترسیەکانی لافاو.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كانی سنووره‌كه، سه‌رپشك كراون، له ئه‌گه‌ری هه‌ستانی لافاو و مه‌ترسی بۆ سه‌ر خوێندكاران هه‌بوو، ده‌توانن بیكه‌نه پشوو.
ئه‌مشه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی پارێزگای سلێمانی، په‌روه‌رده‌ی قه‌زاكانی ئاگاداركرده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو یاخود لافاو، لە پێناو پاراستنی گیانی مامۆستایان و قوتابیان و خوێندكاران، بۆ راگرتنی ده‌وام هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ قائیمقامیه‌تی قه‌زاكانی خۆیاندا بكه‌ن.
ئ. م