لە كەركووك دەستڕێژی گولـلە لە پێشمەرگەیەك کرا
ئەفسەرێك زانیاری لەبارەی رووداوەكە بۆ كوردستان24 ئاشكرا دەكات
K24 - كەركووك
پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "شەوی رابردوو لە كەركووك تەقە لە پێشمەرگەیەك كرا و برینداركراوە، تائێستاش تۆمەتباران ئاشكرا نەكراون".
ئەفسەرێك بە پلەی عەقید لە پۆلیسی کەرکووك كە نەیویست ناوی بنووسرێت، بە پەیامنێری كوردستان24 گوت: "لەلایەن چەند چەکدارێکەوە لە گەڕەکی رەحیماوای کەرکووك، تەقە لە هاووڵاتیەك کرا بەناوی جێگر سەردار رەزا، لەدایکبووی ساڵی 1997 و پێشمەرگەیە".
گوتییشی: "ئەو کەسانەی تەقەیان لەو پێشمەرگەیە کردووە دوو چەکدار بوونە و هەڵاتون و هێشتا ناسنامەیان ئاشكرا نەكراوە".
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری کوردستان24، ئەو پێشمەرگەیەی تەقەی لێکراوە ئێستا بریندارەو فیشەکێك بەر پشتی كەوتووە لە نەخۆشخانەی گشتی کەرکووك لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە".