به‌وێنه.. رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا داخرا
بارانبارین رێگه‌ی نێوان كه‌ركووك - به‌غدا داده‌خات
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24، به‌هۆی رووچوونی به‌شێك له پردی خورماتوو له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان كه‌ركووك ـ به‌غدا، ئه‌و رێگه‌یه داخرا و هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه‌وه به‌ته‌واوه‌تی په‌كی كه‌وت.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌لێزمه ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراقی گرتووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌شه‌وه وێڕای ژێرئاوكه‌وتنی چه‌ندین گوند و گه‌ڕه‌ك له ناوچه جیاوازه‌كان و زیانگه‌یاندنێكی زۆر به سه‌ر و ماڵی هاووڵاتیان، رووخانی ژماره‌یه‌ك پرد له‌سه‌ر رێگه سه‌ره‌كی و لاوه‌كییه‌كان، بووه‌ته هۆی په‌كخستنی هامشۆی نێوان ناوچه‌كان.
H.B
.jpg)
.jpg)
.jpg)