12 چه‌كداری داعش له كه‌ركووك ده‌ستگیركران
له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیادا بووه
K24 - هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند، له دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیاوازدا، 12 چه‌كداری داعش له سنووری پارێزگای كه‌ركووك ده‌ستگیركران.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیوا میعه‌ن سه‌عدی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆر، هێزه‌كانییان له دوو كرده‌ی ئه‌منیدا، له رۆژانی 6 و 20ی مانگی رابردوو ئه‌و 12 چهكدارهیان ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌و چه‌كدارانه پیلانی ئه‌نجامدانی هێرشی تیرۆریستییان هه‌بووه له شاری كه‌ركووك و مه‌ترسییان خستووه‌ته سه‌ر ئارامی و سه‌قامگیری شاره‌كه.
شاری كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كان له دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه، نه‌توانراوه سه‌قامگیریان بۆ بگه‌ڕێنرێته‌وه و به‌رده‌وام مه‌ترسی له‌سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه هه‌یه و چه‌ندینجاریش چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای كرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه.
سه‌رچاوه: بغداد الیوم
ئ. م