تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیر كرا
"فێڵی لە ھاووڵاتیان كردووە"
K24 - سلێمانی
به‌تۆمه‌تی فێڵكردن له هاووڵاتیان تۆمەتبارێك لە سلێمانی دەستگیر كرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: "تۆمه‌تباره‌كه به‌ناوی وه‌رگرتنی نه‌وته‌وه، كارتی نه‌وت و بڕی 50 هه‌زار دیناری له ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی وه‌رگرتووه‌و نه‌وته‌كه‌شی بۆ وه‌رنه‌گرتون، پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌سه‌ری، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن".
لە راگەیەندراوەكەی پۆلیس ھاتووە: "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (هـ، ع، ق) له‌دایكبووی ساڵی 1985 دانیشتووی شاری سلێمانییه، ئێستا تۆمه‌تبار به بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 457 له‌یاسای سزادانی عێراقی به‌نده‌و دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه".
ھەروەھا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كات: "كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌و جۆره له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێكدا نه‌كه‌ن تا رووبه‌ڕووی ئه‌و حاڵه‌ته نه‌خوازراوانه نه‌بنه‌وه".