كه‌شناسى هۆشدارى ده‌دات و پله‌ى گه‌رما داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفر
سه‌باره‌ت به هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى به‌فر و باران و دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رايه‌تى گشتيى كه‌شناسى و بوومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمى كوردستان سه‌باره‌ت به هاتنى شه‌پۆلێكى نوێى به‌فر و باران و دابه‌زينى پله‌كانى گه‌رما بۆ ژێر پله‌ى سفرى سه‌دى هۆشدارى ده‌داته هاووڵاتيان.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوبه‌رايه‌تييه‌كه رايگه‌ياندووه، هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌وێته ژێر كاريگه‌رى شه‌پۆلێكى باران بارين و به‌فر بارين. شه‌وى سێشه‌ممه له كاته‌كانى دره‌نگانى شه‌و نزمه پاڵه‌په‌ستۆى رۆژهه‌ڵاتى توركيا و له‌گه‌ڵ بارسته هه‌وايه‌كى سارد له ناوه‌ڕاستى ئه‌وروپا كار ده‌كاته سه‌ر ناوچه‌كه‌مان.
هه‌روه‌ها هاتووه: سه‌ره‌تا له سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌ست پێده‌كات و پاشان رۆژى چوارشه‌ممه له ته‌واوى ناوچه‌كه‌مان باران بارين ده‌بێت و ئاستى باران له سنوورى ناوچه شاخاوييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر و دهۆك بارانى به لێزمه و به‌رده‌وام ده‌بێت و له سنوورى پارێزگاكانى سلێمانى، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك و ئيداره‌ى گه‌رميان بارانى مامناوه‌ند ده‌بێت و هاوكات له‌گه‌ڵ باران بارين له زۆربه‌ى ناوچه شاخاوييه به‌رزه‌كان به‌فر بارين ده‌بێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه پله‌كانى گه‌رما به 4 تا 5 پله روو له نزمبوونه‌وه ده‌كات و كاريگه‌رى ئه‌م شه‌پۆله تا رۆژى هه‌ينى كاته‌كانى به‌يانى به‌رده‌وام ده‌بێت.