گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی راگیران
ماوه‌ی 12 كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، "بۆ ماوه‌ی 12 كاتژمێر گه‌شته ئاسمانییه‌كانی ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌یه راده‌گیرێن".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "به‌هۆی ئه‌و ته‌م و مژه‌ی ئاسمانی هه‌رێمی کوردستان و پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، که به هۆیه‌وه مه‌ودای بینین كه‌م بووه‌ته‌وه، گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌ی ١٢ کاتژمێر ڕاده‌گیرێن".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، "به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوه، پێشبینی ده‌كرێت وه‌ستانی گه‌شته ئاسمانییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان له کاتژمێر ٨:٠٠ـی ئه‌مشه‌و تا کاتژمێر ٨:٠٠ ـی به‌یانی ٢٠١٨/١٢/١١ بخایه‌نێت".
H.B