پارتی و یەكێتی چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن
مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی لە ھەولێر كۆدەبنەوە
K24 - ھەولێر
پارتی و یه‌كێتی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك و كاری هاوبه‌شی نێوانیان له به‌غدا و پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی ھەرێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن.
بڕیاره ئەمڕۆ هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له هه‌ولێر كۆببنه‌وه. به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24 له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای كه‌ركووك ده‌كرێت. هاوكات پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێك ده‌بێت له ته‌وه‌ره‌كان، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی كاری هاوبه‌شی نێوان پارتی و یه‌كێتی له به‌غدا ده‌كرێت.