سەرۆك بارزانی: ئافرەتان مێژووییەكی پڕ لە شانازییان لە خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی ھەبووە
سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە یەكێتی ئافرەتان دەكات
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی ئافرەتان، سەرۆك مەسعود بارزانی لە پەیامێكدا پیرۆزبایی لە ئافرەتان دەكات و رایدەگەیەنێت: "یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ لهشانازیشی له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه و له سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێدەستیان دیارە.
لە پەیامەكەی سەرۆك بارزانی ھاتووە: "دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه ده‌كات".
دەقی وتاری سەرۆك بارزانی
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان
به‌بۆنه‌ی 66ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتییه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراوه تێكۆشه‌ره‌كه‌تان ده‌كه‌م.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هاوشانی رۆڵ و ئه‌ركی گرنگی بۆ چه‌سپاندنی مافی ئافره‌تان، مێژوویه‌كی پڕ لهشانازیشی له‌خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی له‌سه‌رده‌می شاخ و دوای راپه‌ڕین هه‌بووه و له سه‌روه‌رییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیشدا ڕۆڵ و جێدەستیان دیارە.
دڵنیاین رێكخراوه‌كه‌تان یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان له‌ئاینده‌دا ده‌بێته به‌شێك له فاكته‌ره‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی كۆمه‌ڵگه و كار له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كی دروست و خه‌باتێكی سه‌رده‌میانه ده‌كات.
دووباره پیرۆزباییتان ئاراسته ده‌كه‌م و هیوای سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
مه‌سعود بارزانی
11ـی12ـی2018