مه‌سرور بارزانى پرسه‌نامه‌يه‌كى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى پرۆفيسۆر جه‌مال نه‌به‌ز كرد

مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى پرۆفيسۆر جه‌مال نه‌به‌ز، په‌يامێكى ئاراسته‌ى كه‌سوكارى كۆچكردوو كرد.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا هاتووه‌: مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو  بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت.

ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌ 

بۆ خانەوادەی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دکتۆر جەمال نەبەز 

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پرۆفیسۆر (جەمال نەبەز)مان بیست، مەرگی روناکبیر و بیرمەندێکی نەتەوەیی لە ئانوساتێکی وەک ئەمڕۆدا کۆستێکی گەورەیە بۆ کاروانی خەباتی نەتەوەییمان.

جێدەستی بەرهەمی هزریی مامۆستا جەمال نەبەز لە ٥٠ ساڵی رابردوودا لەسەر بزاڤی رۆشنبیریی نەتەوەیی کورد بەرچاو بووە. کاریگەریی هەوڵەکانی خوالێخۆشبوو گەواهی ئەو راستییەن، کە خەباتی هزر و قەڵەمی بیرمەندانی کورد شانبەشانی خەباتی پێشمەرگە تەواوکەری یەکتربوون بۆ گەیشتن بە دەستکەوتە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆمان.

ناو و یادی مامۆستا جەمال نەبەز لە دەفتەری یادەوەریی هەموو کوردێکدا  هەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە، هیوادارین لە داهاتوودا خەون و ئاواتی هاوبیرانی ئەو  بۆ گەیشتنی کورد بە ژیانێکی سەرفراز و ئازاد بگاتە دوا قۆناخی خۆی و گەلی کوردیش وەک سەرجەم گەلانی جیهان بە ماف و دەسکەوتە نەتەوەییەکانی شاد ببێت.

خوا سەبووریی و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێ.

براتان

مەسروربارزانی

10/12/2018