پارێزه‌ری پێشووی تره‌مپ به 3 ساڵ زیندانیكردن سزا درا
له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌و ئافره‌تانه‌ی به پاره بێده‌نگ كردبوو كه په‌یوه‌ندی سێكسیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بوو
K24- هه‌ولێر:
دادگای فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر مایكڵ كۆهین، پارێزه‌ری پێشووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكادا سه‌پاند.
به‌هۆی پێدانی پاره به‌و ئافره‌تانه‌ی په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسییان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا به‌رامبه‌ر به تره‌مپ بێده‌نگ بن، ویلیا‌م پاولی، دادوه‌ر له دادگای مانهاتن سزای 3 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ر كۆهیندا سه‌پاند، هه‌روه‌ها زیندانیكردنی دوو مانگی دیكه‌شی بۆی دیاریكرد، به‌تۆمه‌تی درۆكردن له‌گه‌ڵ كۆنگرێس له‌باره‌ی یه‌كێك له پڕۆژه‌كانی زه‌وی و زاری تره‌مپ له رووسیا.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، هه‌ردوو سزاكه‌ی سه‌ر كۆهین له یه‌ك كاتدا جێبه‌جێ ده‌كرێن.
دوای ئه‌وه‌ی دادگا سزاكه‌ی بۆ دیاریكرد، كۆهین له‌كاتی داواكردنی له دادوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سزاكه‌ی كه‌م بكاته‌وه، هێرشێكی توندی كرده سه‌ر تره‌مپ و ئاشكرایكرد، "من ئه‌و كاره‌م كرد بۆئه‌وه‌ی كرده‌وه چه‌په‌ڵه‌كانی تره‌مپ بشارمه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "به‌رپرسیارێتی ئه‌و سه‌رپێچییانه هه‌مووی له ئه‌ستۆی تره‌مپه و ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌و كرده‌وانه لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكرێت".
پێشتر كۆهین دانی به‌وه‌دا نابوو، كه به پێدانی پاره به ئافره‌تان یاساكانی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی وڵاته‌كه‌ی پێشێلكردووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه بێده‌نگ بكات، كه له‌گه‌ڵ تره‌مپ په‌یوه‌ندی سۆزداری و سێكسییان هه‌بووه.
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردووش، كۆهین له‌باره‌ی باڵه‌خانه‌یه‌كی به‌رزی سه‌ر به دامه‌زراوه‌كه‌ی تره‌مپ له مۆسكۆ، درۆی له‌گه‌ڵ كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا كردبوو.
H.B