بەھۆی مەترسی لافاو لە ناوچەیەکی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی راگەیەندرا

ئەمڕۆ دەوام نابێت

K24 – هه‌ولێر:

بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی خوێندکاران، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە و قایمقامیەتی قەزای کفری بڕیاریاندا ئەمڕۆ پشووی فەرمی بێت بۆ ئەو خوێندکارانەی دەوامی دووەم یاخود ئێوارانیان هەیە.

دەقی بڵاوکراوەکەی پەروەردەی کفری:

بۆ سەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکانی سنووری پەروەردەی کفری، بە مەبەستی پاراستنی گیانی خوێندکارانی خۆشەویست و مامۆستایانی ئازیز، بەهۆی رێژەی زۆری بارانبارینەوە، بە بڕیاری قایمقامێتی قەزاکە و پەروردەی کفری، لەسەرجەم ئەو قوتابخانە و خوێندنگانەی کە دەوامی دووەمیان هەیە واتە ئێوارانن، پشووی فەرمی دەبێت.

H.J