نێچیرڤان بارزانی و برێت مه‌كگۆرك ره‌وشى هه‌رێم و عێراقيان تاوتوێكرد
نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك كرد
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له برێت مه‌كگۆرك نوێنه‌ر‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا دوا پێشهاته‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق، پشتيوانى هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق و حكوومه‌ته‌كه‌ی، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و دانوستانه‌كانی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تاوتوێ كران.
مه‌كگۆرك پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی كرد بۆ پاڵاوتنى بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه‌ی كرد و جه‌ختی كرده‌وه كه دیالۆگی نێوان هێزه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه و دووپاتیكرده‌وه كابینه‌ی داهاتووی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه پێكده‌هێنرێت.
تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێك ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیدا‌ره‌كه بوو.