ده‌سته‌ی ده‌سپاكی رێبه‌ری دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌

زانيارى له‌ باره‌ی ته‌واوی دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت تێدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌رێكی تایبه‌تی به‌ دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی رێبه‌ره‌كه‌ش، زانیاری ته‌واو له‌ باره‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

وه‌ك له‌ رێبه‌ره‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه‌، زانیاری ته‌واو له‌ باره‌ی وه‌زاره‌ت و ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌ گشتییانه‌ی تێدایه‌ كه‌ له‌ناو وه‌زاره‌ته‌كانن، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان كه‌ سه‌ر به‌ حكوومه‌ت و له‌ ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ باڵه‌خانه‌ی سه‌ربه‌خۆ دان.

بۆ بینینی ناوه‌ڕۆكی رێبه‌ره‌كه‌، كرته‌ لێره‌ بكه‌.