له كه‌لار 30 دوكان و ده‌رمانخانه داخران
دوكان و ده‌رمانخانه له سنوورى شارى كه‌لار به داخستن و غه‌رامه سزادران
K24 – هه‌ولێر:
به هۆى پابه‌ندنه‌بوون به رێنمایيه‌كانه‌وه له لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لاره‌وه، 30 دوكان و ده‌رمانخانه له سنوورى شارى كه‌لار به داخستن و غه‌رامه سزادران.
له هه‌ڵمه‌تێكى لیژنه‌ى هاوبه‌شه‌كانى قایمقامیه‌تى كه‌لار، له هه‌ردوو گه‌ڕه‌كى گازینۆ، به‌رده‌سوور و ناو بازارى شاره‌كه، 28 دوكان و شوێنكار، كه زۆربه‌یان بێ مۆڵه‌ت بوون یان مۆڵه‌تیان به‌سه‌رچووبوو و هه‌ندێكیاشان خۆراكى به‌سه‌رچوو له دوكانه‌كانیادا هه‌بووه به‌داخستن و غه‌رامه سزا دراون.
هاوكات، دوو ده‌رمانخانه‌ش داخران ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ى خاوه‌نى یه‌كێكیان دوو درمانخانه‌ى هه‌بووه و یه‌كێكى تریان بڕوانامه‌كه‌ى رێگه پێدراو نییه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رمانخانه و سه‌رپێچى رێنماییه‌كانیان كردووه.