ته‌م گه‌شته‌كانى فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى په‌كخست
فڕۆكه‌خانه‌كه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه
K24 – سلێمانى:
بەشی پەیوەندییەگشتیيەکان و راگەیاندنى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رايگه‌ياند، به هۆى ته‌م و ره‌وشى كه‌شوهه‌واوه جارێكى ديكه فڕۆكه‌خانه‌كه گه‌شته‌كانى راگرتووه.
له‌و باره‌يه‌وه، فڕۆكه‌خانه‌كه راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌يه‌تى:
بۆ جارێکی تر ته‌مومژ گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رادەگرێ
به‌هۆی بەردەوامى ئه‌و ته‌مومژه‌ی ئاسمانی پارێزگای سلێمانی گرتووه‌ته‌وه، که بووە‌تە هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی بینین بۆ جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی راگرده‌گیرێت، به‌پێ ی راپۆرتێکی نووسینگه‌ی که‌شناسی فڕۆکه‌وانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی که پێشبینی بۆکراوه ئه‌و ته‌مومژه له که کاتژمێر (7:10) ئه‌مشه‌و 19/12/2018 ده‌ستی پێکردووه تا کاتژمێر (8:00)ی سبه‌ی به‌یانی 20/12/2018 بخایه‌نێت. به ئاسایبوونه‌وه‌ی گەشتەکان دەستپێده‌که‌نه‌وه.
بەشی پەیوەندییەگشتیيەکان و راگەیاندنى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئ.ر