ده‌ستپاكى به‌غدا فه‌رمانى ده‌ستگيركردنى بۆ راكان جبوورى ده‌ركرد
راكان جبوورى شارى كه‌ركووكى به‌جێهێشتووه
K24 – كه‌ركووك:
دەستەی دەستپاكی عێراق فەرمانی دەستگیركردنى بۆ پارێزگاری كەركووك به وه‌كاله‌ت ده‌ركرد.
غەفوور ساڵح، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتی نيشتمانى كوردستان لە كەركووك، بە كوردستان24ـی راگەیاند، بەڵگەی فەرمی لەبەردەستە و فەرمانی دەستگیركردن لەلایەن دەستەی دەستپاكی بۆ راكان سەعید جبووری، پارێزگاری كەركووك به وه‌كاله‌ت دەرچووە.
جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی دووی یەكێتی لە كەركووك گووتیشی: راكان سەعید بەھۆی گەندەڵی لە پرۆژەكانی شارەكە و بەھەدەردانی سامانی گشتی تۆمەتبارە و پێویستە بچێتە بەردەم دادگا.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كانى كوردستان24 به‌و هۆيه‌وه راكان جبوورى شارى كه‌ركووكى به‌جێهێشتووه.