كەشناسی باری كەشوھەوای راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ لە ناوچە جیاجیاكانی ھەرێمی كوردستان باران دەبێت و رێژەی بارانبارین لە ناوچە كوردستانییەكان زیاتر دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان، ئەمڕۆ ئاسمان ھەور و باران دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت، لە درەنگانی شەو لە شارەكان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.

كەشناسی پێشبینی كردووە، سبەی رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لەكاتەكانی بەیانی نیمچە ھەور دەبێت و لەگەڵ دروستبوونی تەم لە ھەندێك ناوچە.
.jpg)