مه‌لا به‌ختیار ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده ده‌گرێت
هۆشداری له دۆخی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، له وتارێكدا، هۆشداری له ره‌وشی رۆژئاوای كوردستان ده‌دات و ره‌خنه‌ش له سیاسه‌ته‌كانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) ده‌گرێت.
مه‌لا به‌ختیار له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا، له باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستان، ئاماژه به وتارێكی پێشووی ده‌كات، كه رۆژی (16/6/2014) بڵاوكراوه‌ته‌وه و ده‌نووسێت: "دەستمان بەدامێنی مێژووتان، هەڵەكانی رابوردوو مەكەنەوە. مەترسی ئاوێتەبونی ئایدۆلۆژیەت و سیاسەتی ناسیونالیستی سەلەفی "بەعس- داعش" وەكو خۆی لەبەرچاوبگرن، خوانەخواستە ئەمانە سەربكەون، ئەنفالێكی سامناكتر چاوەڕوانمانە، دەپرسم: بەعسی سوریا، دژی عەرەب، چەكی كیمیایی بەكارهێنابێ، كە ئەمریكا دەكێشتەوەو شەڕ كۆتایی بێت. چی لەرۆژئاوای كوردستان دەكات؟".
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به كۆڕێكی خۆی ده‌كات له زانكۆی سلێمانی، كه له (13/6/2016) بەناونیشانی (مەترسییەكانی دۆخی ئێستا؛ سازان یان ترازان) ئه‌نجامدرا و ده‌ڵێت: "لەبەرئەوەی تائێستا هیچ جۆرە رێككەوتنێكی كۆنكرێتی، لەنێوان پەیەدەو هەندێك لەهێزە رادیكاڵەكانی رۆژئاوای كوردستان، لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا نییە، هەروەها لەكۆنگرەكانی جنێف قبوڵیان ناكەن، لەبەر ئەم دوو خاڵەیە:
یەك: لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی سوریا، هیچ جۆرە رێككەوتنێك‌و دەستەبەرێك نییە.
دوو: لەكۆنگرەی جنێف، تائێستا مافی كورد دەستەبەر نەكراوەو پەیەدە قبوڵ نەكراوە. ئەم سیناریۆیانە ئەگەر بچێتە سەر، بەم سیاسەتەی ئێستای حكومەتی سوریا، بەم عەقڵییەتەی ئێستای ئۆپۆزسیۆنی سوریا‌و بەو رێككەوتنەوەی كە لەنێوان سوریا‌و توركیا بەڕێوەیە، رۆژئاوای كوردستان، لەهەموو بەشەكانی تری كوردستان زیاتر، مەترسی لەسەرە".
هه‌ر له باسكردنی ئه‌و مه‌ترسییانه‌ی له‌سه‌ر رۆژئاوای كوردستانن، مه‌لا به‌ختیار ئاماژه به ناوه‌ڕۆكی وتارێكی دیكه‌ی ده‌كات كه له چوارچێوه‌ی دیداری مێری پێشكه‌شی كردبوو و له 23-24ی 10ی 2018 له هه‌ولێر سازكرا و تێیدا ده‌ڵێت: "دەبێ پەیەدە، كێشە سیاسییە ناوخۆییەكانی رۆژئاوا چارەسەر بكات‌و لەدانوستانەكاندا، بۆ نوسینەوەی دەستورو ئاییندەی سوریا، مافی كورد دابینبكات. هەروەها لەكۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسیش‌دا، هەمان بابەتم باسكرد‌و پەسەندیشكرا. لەهاتنی وەفدی رۆژئاواشدا، مەترسییەكانمان لەگەڵ باسكردن‌و وتمان: پەیامی ئێمە ئەوەیە، چارەسەری سیاسی بۆ كێشەی رۆژئاوای كوردستان لەناو سوریادا بدۆزرێتەوە، ئەگینا مەترسی بەڕێوەیە".
مه‌لا به‌ختیار، ره‌خنه له سیاسه‌ته‌كانی په‌یه‌ده ده‌گرێت له رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تیش كه ئێستا ئه‌مه‌ریكا بڕیاری كشانهوهیداوه و ده‌ڵێت: "هێزە كوردستانییەكان، لایەنیكەمی رێككەوتنی گشتیان لەناو خۆیاندا نییە. مەخابن: پەیەدە سورە لەسەر سیاسەتی حاكمییەتی خۆی".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا، مه‌لا به‌ختیار هۆشداری له ره‌وشه‌كه ده‌دات، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر سوپای سووریا ئازاد بكرێت له سه‌ركوتكردنی گه‌لان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و رووسیاش وه‌كو كاریگه‌رترین هێز له سووریا هه‌ڵوێستی نه‌بێت، تراژیدیا بەڕێوەیە و ده‌شڵێت: "گەرچی دڵنیاین گیانی بەرەنگاری لەرۆژئاوادا، بەرزە. تابتوانن، ناهێڵن ئەزمونی شێخ مەحمودی دوای جەنگی یەكەم‌و، ئەزمونی كۆماری كوردستان دوای جەنگی دووەمو، ئەزمونی شۆڕشی ئەیلول لەجەنگی سارددا، روبداتەوە. بەهیواشین، حزبە كوردستانییەكانیش، خۆیان شەرمەزاری مێژوو نەكەن".
وتاره‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، دوای دوو رۆژ دێت له بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، كه بووه‌ته جێگه‌ی نیگه‌رانی له رۆژئاوای كوردستان، به‌تایبه‌تیش له ئێستادا كه توركیا سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه له ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فورات له سووریا.
ئ. م