تره‌مپ به پیرۆزبایی كریسمس له منداڵێك مشتومڕی ناوه‌ته‌وه
میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن "جه‌ژنی كریسمسی" له منداڵێك تێكداوه

K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ و هاوسەرەکەی وەکو نەریتی ساڵانه، له کۆشکی سپییه‌وه له رێگه‌ی پەیوەندی تەلەفۆنی پیرۆزبایی جەژنی كریسمس لە منداڵان ده‌كه‌ن، جیاواز لە هەمووجار پەیوەندی تەلەفۆنی تره‌مپ لەگەڵ منداڵێكی حه‌وت ساڵان به‌ناوی کۆلمەن، سەرنجی میدیاکانی بە لای خۆیدا راکێشاوه.
سەرۆکی ئەمەریکا پاش پیرۆزبایی کریسمس لەو منداڵه حه‌وت ساڵییه‌ی پرسی: "ئایا باوەڕت بە بابانوئێل هەیە؟"، تره‌مپ هێنده گوێ به وه‌ڵامی منداڵه‌كه نادات و دیسان پێی دەڵیت: "رەنگە لە تەمەنی حەوت ساڵی باوەڕ کردن بە بابانوئێل هه‌ندێك كه‌مبێت".
قسه‌كانی ترەمپ له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا لەگەڵ منداڵه حەوت ساڵییهكە، کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایه‌تییەکان بە دوای خۆیدا هێناوه.
کریس مۆرفی، سیناتۆری دیموکراتی کونگرێسی ئەمەریکا لەبارەی ئەم کاردانەوە ده‌نووسێت: "زۆر سەرسامکارە کە ترەمپ لە شەوی کریسمس لەگەڵ بیروباوەڕی منداڵیکی تەمەن حەوت ساڵان له باره‌ی بابانوئێل بە سەر دەبات".
پریت باهارا، دادوەری پێشووی ئەمەریکا لەمبارەوە لە تویتەر نووسیویه‌تی: " ئەگەر تەمەنتان حەوت ساڵەیە هیچ نیگەران مەبن بابانوئێل بوونی هەیە و ئێوەی خۆش دەوێت".
هەندێك لە رخنەگەران باوهڕیانوایە، رەنگە پرسیاری ترەمپ له باره‌ی بوون و نه‌بوونی بابانوئێل، له منداڵێكی له‌و ته‌مه‌نه، ره‌نگه جه‌ژنی كریسمسی لێ تێكدابێت.
رۆژنامەی نیویۆرك تایمز، لەبارەی کاردانەوەی پیرۆزبایی ترەمپ راپۆرتێکی نووسیوه و تێیدا ده‌ڵێت: "تکایە منداڵان ئەم راپۆرتەی بابانوئێل کە لە سەر ترەمپ نووسراوە نەیخوێننهوه".
به‌كارهێنه‌رێكی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەریش نووسیویه‌تی: "چیرۆکی ئەم منداڵە تەمەن حەوت ساڵانە لە داهاتوودا، له باره‌ی ئه‌وه‌ی بابانوئێل بوونی نییە، سەرنجڕاکێش دەبێت".
تۆم تیلەر، نووسەر و رۆژنامەنووس پەیوەندییه تەلەفۆنییهكهی ترەمپی لەگەڵ منداڵە حەوت ساڵییه‌كه به شه‌ڕ وه‌سفكردووه و نووسیویه‌تی: "شەڕ بەرامبەر بە کریسمس".
ترەمپ لە کاتی بانگه‌شه‌ی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، چەندین جار باسی ئەوەی کردبوو، حکوومەتی ئۆباما دژ بە کریسمس شەڕی دروست کردووه و ده‌یگوت: "ئەگەر ببم بە سەرۆککۆمار دوایی بەم شەڕە ده‌هێنم".
سەرچاوە: Time