مشك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كی باوی مرۆڤه
توێژینه‌وه‌ی نوێی له‌سه‌ر كراوه

K24 - هه‌ولێر:
پزیشكانی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی چاو، "دۆزینه‌وه‌یه‌كی گرنگیان" له بوهێڵه‌كان (جینات)ی مشك دۆزیوه‌ته‌وه، كه ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی چاره‌سه‌ریی نه‌خۆشییه بۆ ماوه‌ییه‌كانی چاوی مرۆڤ.
توێژینه‌وه‌كه له رێگه‌ی ترشی ناووكییه‌وه بۆ 300 مشك ئه‌نجامدراوه و دواجاریش 261 بوهێڵ (جیناتی) نوێی په‌یوه‌ندیدار به له‌ده‌ستدانی بینایی بۆ یه‌كه‌مجار دۆزرانه‌وه.
زانایان له‌و باره‌یه‌وه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بوهێڵه‌كانی مشك زۆر له بوهێڵه‌كانی مرۆڤ ده‌چن و له رێگه‌ی ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ش ده‌توانرێت نه‌خۆشییه‌كان و چاره‌سه‌ری زیاتری نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كانی چاو دیاری بكرێن.
زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له دیڤی، له زانیاری و داتای تایبه‌تی بوهێڵی مشكه‌كانی كۆڵێوه‌ته‌وه و له بنه‌ڕه‌تیشدا له مشك، كۆی گشتی ئه‌و بوهێڵانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كێشه‌كانی بینین و چاوه‌وه هه‌یه ژماره‌یان 347 بوهێڵه، له رابردووش‌دا توێژینه‌وه ته‌نها له 86 بوهێڵ كراوه.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی زانایان، ده‌كرێت له باری ئێستادا شیكردنه‌وه بۆ 50 تا 75%ی نه‌خۆشییه بۆ ماوه‌ییه‌كانی چاو بكرێت، له هه‌مان كاتدا له‌و بڕوایه‌شدان، سه‌دان بوهێڵی نوێ هه‌ن له مشكدا، به‌هۆی لێكچوونی بوهێڵه‌كانی مشك و مرۆڤ، ده‌كرێت ببنه كلیلی شیكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كانی چاو له مرۆڤدا، له هه‌مانكدا هاوكاری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریش ده‌كه‌ن.
عه‌لا موشیری، كه له توێژینه‌وه‌كه‌دا به‌شداره ده‌ڵێت: "ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی پێی گه‌یشتووین، بۆ ئه‌وانه تووشی نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كانی چاو بوونه زۆر گرنگن، له داهاتووشدا كۆمه‌ڵگه‌ی پزیشكی تایبه‌تمه‌ند به نه‌خۆشییه‌كانی چاو، بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر، كارییان پێده‌كات".
له هۆكاره‌كانی باو و بڵاوه‌كانی نه‌خۆشی چاو له پێگه‌یشتووان، بریتییه له گلاوكۆما و تاریك بوونی به‌شێكی بینین، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ به‌سه‌ركه‌وتنی ته‌مه‌ن رووده‌دات، به‌ڵام وه‌ك زانایان باسی ده‌كه‌ن، نه‌خۆشییه‌كه بۆماوه‌ییه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، 60%ی كێشه‌كانی چاو له كاتی له‌دایكبوون، له دایك و باوكه‌وه بۆ كۆرپه‌كان ماوه‌ته‌وه.
ئێستاش زانایان به هه‌ماهه‌نگی ناوه‌نده‌كانی چاودێری چاو له ویلایه‌ته‌كانی تێكساس و ئایوای ئه‌مه‌ریكا كار له‌سه‌ر به‌راوردكردنی بوهێڵه‌كانی مشك و مرۆڤ ده‌كه‌ن بۆ ده‌سانیشانكردنی هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كانی نابینایی چاو.
سه‌رچاوه: ده‌یلی مه‌یل