هۆكارى كۆنه‌بوونه‌وه‌ى تره‌مپ و به‌رپرسانى عێراق ئاشكرا كرا
هۆكارى سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى بۆ عێراق خسته‌ڕوو
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مه‌ريكا له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هۆكارى سه‌ردانه كتوپڕه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى بۆ عێراق خسته‌ڕوو.
گوته‌بێژى كۆشكى سپى، ساره ساندرز، رايگه‌ياند، له‌و سه‌ردانه‌دا بۆ عێراق، تره‌مپ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى عێراق هيچ ديدارێكى نه‌بووه، چونكه پێش ماوه‌يه‌كى كورت له سه‌ردانه‌كه، به‌رپرسانى عێراق ئاگادار كراونه‌ته‌وه.
گوتيشى: ئه‌و رێككارانه پێويست بوون بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى و ئاسايشى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا.
ئاشكراشيكرد، تره‌مپ له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، عادل عهبدولمههدييهوه كردووه و بانگهێشتى كردووه بۆ ئه‌مه‌ريكا و عهبدولمههديش داواكه‌ى قبوڵ كردووه.
دوێنێ تره‌مپ به ياوه‌رى ميلانياى هاوسه‌رى بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى هێزه‌كانى له عێراق گه‌يشته بنكه‌ى سه‌ربازى (عين الاسد)ى ئاسمانى له سنوورى پارێزگاى ئه‌نبار.
سه‌رچاوه: روسيااليوم
ئ.ر