په‌رله‌مانتارێكی رووسی باس له پلانێكی نهێنی ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كات
"له عێراقه‌وه ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی ده‌كات"
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی رووسی دووپاتیكرده‌وه، "هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هه‌وڵێكی واشنتۆنه بۆ فشارخستنه سه‌ر ئێران، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی ئاگرێكی دیكه‌ی ململانێ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
ئه‌لێكسانده‌ر شیرین، جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی به‌رگری له په‌رله‌مانی رووسیا "دۆما" به ئاژانسی هه‌واڵده‌ری فه‌رمی نوفوستی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، "من له‌و باوه‌ڕه‌دام گرنگیدان به هێرشكردنه سه‌ر خاكی ئێران له‌پێشینه‌ی كاره‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، چونكه له سووریاش گرنگییه‌كی زۆریان به‌وه ده‌دا، بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌و وڵاته بكه‌ن به پاساوێك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئێران".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رووسییه گوتی: "ئێستا ئێران به رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی بازرگانیی سامانه سرووشتییه‌كان داده‌نرێت، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه نه‌وت و گاز". ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "چین ئێران به هاوبه‌شێكی گرینگ و جددی خۆی ده‌زانێت، به‌تایبه‌ت بۆ گه‌یشتن به ده‌ریای قه‌زوین، بۆیه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پردێكی ستراتیژی له ئێران ده‌ڕوانێت"، گوتیشی: "هه‌رچی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست روو ده‌دات، ته‌نیا له‌پێناو نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له ئێران".
ئه‌لێكسانده‌ر شیرین جه‌ختی كرده‌وه، "ئه‌مه ته‌نیا تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت بزانێت ئاخۆ ده‌توانێت پێ بنێته قۆناغی چالاك، كه بریتییه له ده‌ستوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی ئێران، نه‌ك له سووریا، كه پێشتر پلانیان بۆ داڕێشتبوو، به‌ڵام له‌ناو خاكی عێراقه‌وه"، روونیشیكرده‌وه، "ئێستا ئه‌مه‌ریكا پێویستی به هه‌ڵگیرسانی جۆرێك له ململانێ له شوێنێكی ناوچه‌كه هه‌یه، بۆنموونه ئه‌فغانستان، به‌شێوه‌یه‌ك كه دواتر ئه‌و ململانێیه بگوازرێته‌وه بۆ وڵاتێكی دیكه كه بكه‌وێته سه‌ر ده‌ریای قه‌زوین، با وا دابنێین ئه‌و وڵاته توركمانستانه، به‌مه‌ش له‌ژێر گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و رووداوه، واشنتۆن ده‌توانێت له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه بوونی خۆی له ده‌وروبه‌ری ئێران زیاتر بكات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ میلانیای هاوسه‌ری به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌ندراو گه‌یشته عێراق و له‌و سه‌ردانه‌یدا تره‌مپ رایگه‌یاند، "هیچ پلانێكیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق نییه"، وێڕای ئه‌وه‌ی كه نیازی خۆی بۆ كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا راگه‌یاندووه، ئه‌م سه‌ردانه‌ی تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
H.B