سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان: کوردستان لانەی ئارامی کریستیانەکانە

رەخنە لە حکومەتی عێراق دەگرێت

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان سوپاسی رۆڵی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ داڵدەدان و پاراستنی کریستیانەکان و رەخنەش لە حکومەتی عێراق دەگرێت بەوەی نەیتوانیوە متمانەی گەڕانەوە بۆ کریستیانەکان دروستبکات.

کاردیناڵ پێترۆ پارۆلین، سەرۆک وەزیرانی ڤاتیکان تایبەت بە کوردستان24 گوتی: "پێویستە گرەنتی بدرێتە کریستیانەکان، بەهۆی ئەوەی حکومەتی عێراق ناتوانێ ئەو گرەنتییە بدات، دەکرێت هێزێکی ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی کریستیانەکان بپارێزێت".

دەشڵێت: "رێزێکی زۆرمان بۆ هەرێمی کوردستان هەیە کە توانیویەتی کریستیانەکان بپارێزێت".

بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، 70%ی ئاوارە کریستیانەکان لە هەرێمی کوردستان دەژین و پارێزگای دهۆکیش پشکی شێری لەو رێژەیە بەرکەوتووە.

رۆژی چوارشەممەی رابردوو 26/12/2018، سەرۆکی وەزیرانی ڤاتیکان گەیشتە شاری هەولێر و لە نزیکەوە رەوشی کریستیانەکانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بینی و چەندین دیداریشی ئەنجام دا.

‌H.J