نيويۆرك تايمز: سعوودييه شه‌ڕى يه‌مه‌ن به منداڵانى دارفۆر ده‌كات
زۆرێك له‌و چه‌كدارانه، منداڵيى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى عه‌ره‌بستانى سعوودييه له رێگه‌ى هه‌ڵڕشتنى پاره‌وه، 14 هه‌زار چه‌كدارى دارفۆريى ره‌وانه‌ى به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕى يه‌مه‌ن كردووه، كه زۆرێك له‌و چه‌كدارانه، منداڵيى خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵن.
رۆژنامه‌ى نيويۆرك تايمز له راپۆرتێكدا بڵاويكرده‌وه، هه‌رێمى دارفۆرى سوودان، به هۆى شه‌ڕى هۆزه‌كانييه‌وه، له رابردوودا 300 هه‌زار كه‌س كوژران و يه‌ك مليۆن و 200 هه‌زار كه‌سيش په‌ڕاگه‌نده بوون. زۆرێك له‌و كه‌سانه له ناچارى و بۆ په‌يداكردنى بژێويان ئاماده‌ن چه‌ك هه‌ڵبگرن و شه‌ڕ بكه‌ن.
رۆژنامه‌كه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، ژماره‌يه‌ك له‌و چه‌كداره دارفۆريانه‌ى له ريزى ميليشياى جانجه‌ويد بوون، ئێستا له يه‌مه‌ن شه‌ڕ بۆ سعوودييه ده‌كه‌ن.
ميليشياى جانجه‌ويد، ميليشيايه‌كى هۆزه به‌شه‌ڕهاتووه‌كان بوو. ده‌ستيى له كوشتن، ئه‌تككردنى ژن و منداڵان و ئه‌نجامدانى تاوانى جه‌نگ نه‌ده‌پاراست.
به‌شێكى ئه‌و چه‌كدارانه‌ى سعوودييه به‌كرێى گرتوون بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕى حووسييه‌كانى يه‌مه‌ن بكه‌ن، ته‌مه‌نيان له نێوان 14 تا 17 ساڵدايه. ئه‌و ته‌مه‌نه‌ش رێژه‌ى زياتر له %20ى كۆى گشتيى چه‌كداره به‌كرێگيراوه‌كان پێكده‌هێنێت.
چه‌كداره به‌كرێگيراوه‌كان مانگانه له نێوان 480 تا 530 دۆلار وه‌رده‌گرن. ئه‌مه‌ش به گوێره‌ى ئه‌زموون و ئاستى شه‌ڕكردنيان. ئه‌گه‌ريش به‌شدارى شه‌ڕ بكه‌ن، مانگانه 185 دۆلار تا 285 دۆلار زياتريان پێده‌درێت.
نيويۆرك تايمز نووسيويه‌تى: سه‌ربازه سعوودييه‌كان زۆربه‌ى كات به‌شدارى شه‌ڕ ناكه‌ن. كرێگرته دارفۆرييه‌كان ده‌نێرنه به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى شه‌ڕ و خۆيان له پشتيانه‌وه به مۆبايل، يان بێته‌ل فه‌رمانيان بۆ ده‌نێرن. ئه‌مه‌ش وايكردووه، زيانى سه‌ربازانى سعوودييه كه‌م بێت.
له مانگى ئاب/ ئۆگستى 2014ه‌وه، يه‌مه‌ن رووبه‌ڕووى شه‌ڕى ناوخۆ بووه‌ته‌وه. هه‌ريه‌ك له حكومه‌تى عه‌بد ره‌به مه‌نسور هادى، كه پشتيوانى عه‌ره‌بى و نێوده‌وڵه‌تى هه‌يه، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌نساروڵڵاى حوسييه‌كان له شه‌ڕدايه.
له مانگى ئازار/ مارسى 2015ه‌وه سعوودييه به سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانييه‌كى عه‌ره‌بيى ده‌ستتێوه‌ردانى راسته‌وخۆى له شه‌ڕى يه‌مه‌ن كردووه. له‌و كاته‌وه رۆژانه به به‌رده‌وامى بۆردومانى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حووسييه‌كان ده‌كات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر