بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە

دەنگە ناڕازییەکان لە زیاد بووندان

K24 – هه‌ولێر:

دانا وایت، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە و چووە ریزی بەرپرسە ناڕازییەکانی ئەمەریکا.

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، دانا وایت بڵاویکردەوە: "پێزانینم بۆ ئەو هەلە هەیە کە پێمدرا تاکو لەگەڵ وەزیر ماتیس خزمەت بکەم. ئەوە شەرەفەمە بۆ من. بە سەلامەتی بمێننەوە".

دانا وایت دەشڵێت: "بە دڵێکی گرانەوە نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەم پێشکەش کردووە".

پێشتر هەر یەک لە ماتیسی وەزیری بەرگری و برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش بەهۆی ناکۆکیان لەگەڵ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەستیان لەکار کێشابووەوە.

دانا وایت
دانا وایت

سەرچاوە: CNN

H.J