به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌مسته‌ردام داخرا
گوایه كه‌سێكی كه‌نه‌دا بۆمبی هه‌ڵگرتووه
K24 - هه‌ولێر:
به هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌وه، رێڕه‌وێكی فڕۆكه‌خانه‌ی سخیپۆلی ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا داخرا.
پۆلیسی هۆڵه‌ندا له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منییه‌وه، رێڕه‌وێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان داخستووه و گه‌شتیارانیش شوێنه‌كه‌یان چۆڵ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوێكی كه‌نه‌دی، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه گوایه بۆمبێكی هه‌ڵگرتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیس، دوای ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ جانتا و كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌و پیاوه كه‌نه‌دییه ته‌مه‌ن 51 ساڵییه كردووه، هیچ شتێكیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه.
پۆلیس جگه له باسكردنی رووداوه‌كه، هیچ ورده‌كارییه‌كی له باره‌ی گومانلێكراوهتهوه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای گرتنه‌به‌ری رێكاری پێویست به‌رامبه‌ر پیاوه‌كه، ئێستا رێڕه‌وی سێیه‌می فڕۆكه‌خانه‌كه كراوه‌ته‌وه و ره‌وشه‌كه ئاسایی بووه‌ته‌وه.
ئ . م