"نه‌وه‌یه‌كی هیندییه سووره‌كان" ده‌بێته ركابه‌ری تره‌مپ
تره‌مپ: پێویستی به پزیشكی ده‌روونییه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌لیزابێس وارن، خانمه سیناتۆری دیموكراته‌كان، رایگه‌یاندووه، ره‌نگه پرسی خۆكاندیكردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، تاووتوێ بكات و ببێته ركابه‌ری تره‌مپ.
له‌و باره‌یه‌وه‌ش دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، سه‌رنجی خۆی خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، ره‌نگه پزیشكه ده‌روونییه تایبه‌ته‌كه‌ی ئه‌لیزابێس وارن، وه‌ڵامی گونجاو و وردتری له‌لا بێت كه ئایا تا چه‌ند گونجاوه ببێته كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی 2020.
وارن گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، لێژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه بۆ تاووتوێكردنی پرسی خۆكاندیدكردنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له 2020.
دوای ئه‌وه‌ش تره‌مپ، بۆ كه‌ناڵی فۆكس نیوز گوتی: "بابزانین چۆن ئه‌وه ده‌كات، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازم، حه‌ز ده‌كه‌م ركابه‌رایه‌تی بكه‌م (له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا)".
له وه‌ڵامی پرسیارێكی كه‌ناڵه‌كه‌ش، له باره‌ی شیاوی كاندیدبوونی ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان، تره‌مپ گوتی: "ئه‌وه‌یان نازانم، پێویسته پرسیار له پزیشكی ده‌روونی تایبه‌ت بكه‌ی".
ئه‌لیزابێس وارن، له هه‌ڵبژاردنی نیوه‌یی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، بۆ شه‌ش ساڵی دیكه وه‌كو سیناتۆری نوێنه‌ری ویلایه‌تی ماساچسیتیوس، له پارتی دیموكراتخوازه‌كان هه‌ڵبژێدرایه‌وه.
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، تره‌مپ به‌رده‌وام ره‌خنه له ئه‌لیزابێس وارن ده‌گرێت و به "درۆكردن" تۆمه‌تباری ده‌كات، به‌تایبه‌تیش وارن بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات هیندییه سووره‌كان له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی ئه‌ودا هه‌ن، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه‌ش تره‌مپ به "شاژنی هیندییه‌كانی پۆكاهونتاس" وه‌سفی ده‌كات.
ئه‌و سیناتۆره‌ی دیموكراته‌كان باس له‌وه ده‌كات، دایك و باوكی سه‌ر به هۆزه‌كانی شیرۆكی و دیلاوێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به به‌ڵگه نه‌سه‌لماندووه.
له به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانی تره‌مپیش، وارن پشكنینی ترشی ناووكی كردووه و به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه، خوێنی هیندییه سووره‌كانی تێدایه، به‌ڵام زۆرینه‌ی ره‌چه‌ڵه‌كه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌وروپییه‌كان.
ئ. م