63 خێزانى كريستيان سكاڵا له دژى موفتى سوننه‌كان و وه‌قفى شيعيى تۆمار ده‌كه‌ن
به هۆى ئه‌وه‌ى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵيان حه‌رام كردبوو
K24 – هه‌ولێر:
63 خێزانی کریستیان لە دادگای عێراقی و نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی موفتی عێراق وسەرۆکی وەقفی شیعی تۆماردەکەن.
رەیان کلدانی، سەرکردە لە حەشدی شەعبی رایگەیاند، 63 خێزانی کریستیان لە دادگای عێراق و نێودەوڵەتی سکاڵایان لە دژی شێخ مەهدی سومێدعی، موفتی عێراق و عەلا مووسەوی، سەرۆکی وەقفی شیعی تۆمارکردووە.
گوتیشی: جگە لە کریستیانەکان رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانیش سکاڵایان لەسەر سومێدعی و مووسەوی تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، سەرەڕای گوشارەکان، بەڵام دەستبەرداری سکاڵاکانیان دژ بە سومێدعی نابن.
لە چەند رۆژی رابردووداموفتی عێراق وسەرۆکی وەقفی شیعی رایانگەیاندبوو، بەشداریکردن لە ئاهەنگی سەری ساڵ لە ئیسلام رێگەپێدراونییە و پێويسته له‌سه‌ر موسڵمانان خۆيان له به‌شداريكردن له‌و ئاهه‌نگانه بپارێزن و پيرۆزبايى له كريستيانه‌كان نه‌كه‌ن.