به هۆى ئاهه‌نگى سه‌رى ساڵه‌وه زياتر له 100 هاووڵاتيى بريندار بوون
له ناوچه جياجياكانى عێراق ته‌قه به ئاسماندا كراوه
K24 – هه‌ولێر:
لە عێراق، بەھۆی ھەڵدانی یارییە ئاگرینەکان و تەقەکردن زیاتر لە 100 هاووڵاتى بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ئەنجامی ھەڵدانی یارییە ئاگرینییەکان و تەقەکردن لە میانی پێشوازیکردن لە سەری ساڵی نوێ، 104 هاووڵاتى لە سەرانسەری وڵات برینداربوون.
روونيشيكرده‌وه، لەو ژمارەیە 47 هاووڵاتى لە بەغدا بريندار بوون و 10یان بە ھۆی تەقەکردنەوە برینداربوون.
لە میانی پێشوازیکردن لە سەری ساڵی نوێ، ژمارەیەک زۆری خەڵكيی لە عێراق لە شوێنە گشتییەکان و بەردەم ماڵەکانیان یارییە ئاگرینییەکان بەکارهێناوه و تەنانەت ژمارەیەکیان پەنايان بۆ تەقەکردن بردووه.
هاوكات له عێراقدا هه‌ريه‌ك له شێخ مەهدی سومێدعی، موفتی عێراق و عەلا مووسەوی، سەرۆکی وەقفی شیعی له ميانى وتارهكانياندا ئاهه‌نگ گێڕانيان به هۆى هاتنى سه‌رى ساڵه‌وه به حه‌رام له‌قه‌ڵه‌مدا و داوايان له هاووڵاتيانى سوننه و شيعه كرد، به‌شدارى له ئاهه‌نگه‌كان و خۆشى ده‌ربڕين له‌گه‌ڵ كريستيانه‌كان نه‌كه‌ن.