ئێران: بۆ جه‌نگی دژ به ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان
ئێران بۆ جه‌نگی دژ به ئه‌مه‌ریكا په‌نا بۆ چه‌كداره هه‌واداره‌كانی له 3 وڵات ده‌بات
K24- هه‌ولێر:
قاسم ته‌قی زاده، جێگری وه‌زیری به‌رگری ئێران رایگه‌یاند، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل له رووی سه‌ربازییه‌وه، ئێران له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پشت به‌و جه‌نگاوه‌رانه ده‌به‌ستێت، كه له عێراق، سووریا و یه‌مه‌ن شه‌ڕیان كردووه.
ته‌قی زاده سه‌باره‌ت به چه‌كدارانى لايه‌نگرى ئێران له وڵاتانى ناوچه‌كه گوتى: "پێشتر قاسم سولێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسداران جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی فاو و دواجاریش له پاراستنی مه‌زارگه‌كان له عێراق، سووریا و حوده‌یده ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه، به‌رهه‌می گوتنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز بوون له‌لایه‌ن جه‌نگاوه‌ره‌كانمان له مه‌یدانی جه‌نگ".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئێستا وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل خۆڕاگره".
گوتیشی: "ئه‌گه‌ر پێویست بكات، ئێمه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیداین بۆ به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان".
H.B