فه‌ره‌نسا: ئه‌ركێكمان له سووريا هه‌يه و ده‌بێت ته‌واوى بكه‌ين
ئێمه پێمان وايه شه‌ڕى داعش ته‌واو نه‌بووه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، فلۆره‌نس بارلى، رايگه‌ياند، پێويسته ئه‌ركه‌كه‌مان له سووريا، كه رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشه ته‌واو بكه‌ين.
وه‌زيرى به‌رگرى فه‌ره‌نسا، له وته‌يه‌كدا كه ئاراسته‌ى فڕۆكه‌وانه فه‌ره‌نسييه‌كانى له بنكه‌ى ئاسمانى فه‌ره‌نسا له ئه‌رده‌ن كرد، گوتى: كاتێك له 2014 هاتن بۆ ئێره، ئامانجه‌كه روون بوو، كه له‌ناوبردنى داعش بوو، ئه‌و ئامانجه نه‌گۆڕاوه و ئه‌ركمان هه‌يه و پێويسته جێبه‌جێى بكه‌ين.
سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا، گوتى: ئه‌مه‌ريكييه‌كان ده‌ڵێن، به هێواشى ده‌كشێينه‌وه، ئه‌وه‌ش ماناى وايه چه‌ند هه‌فته‌يه‌ك ده‌خايه‌نێت. چۆنێتى كشانه‌وه‌يان هێشتا له ژێر لێكۆڵينه‌وه و باس و خواس دايه.
دووپاتيشيكرده‌وه، سه‌ربازانى فه‌ره‌نسا پابه‌ند ده‌بن به ئه‌ركه‌كانيان و كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكاش كه سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ده‌كات، بڕيارێكى يه‌كلايه‌نه‌يه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ناكه‌وينه شه‌ڕه قسه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، ئه‌وه بۆچوونى خۆيه‌تى، به‌ڵام ئێمه پێمان وايه شه‌ڕى داعش ته‌واو نه‌بووه و كارى له پێشينه‌ى ئێمه ئه‌وه‌يه، ئه‌ركه‌كه‌مان ته‌واو بكه‌ين.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر