لە ساڵێكدا 7 ھەزار كەس لە سووریا كوژراون
"ساڵی پێشتر 15 ھەزار كەس كوژران"
K24 - ھەولێر
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، له ساڵی رابردوو، 7 هه‌زار هاووڵاتی له سووریا كوژراون.
بە گوێرەی ئاماری تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ: "له‌و حه‌وت هه‌زار هاووڵاتییه‌ی له ساڵی 2018 له سووریا كوژراون، نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كەس ژن و منداڵ بوون. زۆربه‌ی ئه‌و ژن و منداڵانه‌ش له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌كانی حكوومه‌تی سووریا و میلیشیاكانی ئێران له‌و وڵاته كوژراون".
ئەوەشخراوەتەڕوو: "هاوكات به‌شێك له‌و هاووڵاتیانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی رووسیا و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه له‌و وڵاته كوژراون".
تۆڕی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ئاشكراشی ده‌كات: "له ساڵی 2017 زیاتر له 15 هه‌زار هاووڵاتی له سووریا كوژراون".