دەوروبەری منبج بۆردوومان دەكرێت
"گرووپەكانی سەر بە توركیا لە ھێڵی ساجوور پێشێلكاریان كردووە"
K24 - ھەولێر
ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاشكرای دەكات، گرووپەكانی سەر بە توركیا چەند گوندێكی دەورووبەری منبجیان بۆردومان كردووە.
لە راگەیاندراوێكدا، ناوەندی راگەیاندنی ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوە كردووە "گرووپەكانی سەربە توركیا ژمارەیەك پێشێلكارییان لە ھێڵی ساجوور ئەنجامداون.
روونكراوەتەوە "ئەو گرووپانە لە ناوچەی ساجوور خاڵەكانی ئەنجوومەنی سەربازی منبجیان بە چەكی مامناوەند بۆردومان كردووە".
ئەنجوومەنی سەربازی منبج ئاماژەی بەوەش كردووە "گوندەكانی بەرازیە و كرێدیە بە چەكی گران بۆردومان كراون لەلایەن چەكدارانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات كە سەر بە توركیان".
ئەوە لە كاتێكدایە توركیا ئامادەكاری دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی دیكە لە منبج و رۆژئاوای كوردستان دەكات.