دوای هه‌فته‌یه‌ك تازه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسى سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌كات
"عه‌بدولمه‌هدی داوایه‌كی تره‌مپ بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 10 خوله‌كی ره‌ت كردووه‌ته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، "دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 10 خوله‌كی له‌گه‌ڵی ئه‌نجدام بدات، به‌ڵام عادل مه‌هدی ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپی ره‌تكردووه‌ته‌وه".
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك میدیاكار حه‌كیم دووپاتیكرده‌وه، "هیچ راستیه‌ك بۆ ئه‌و ده‌نگۆیانه نییه كه تره‌مپ له‌ناكاو و به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ سه‌ردانی عێراقی كردووه" و ئاشكرایكرد، "له كاتژمێر 9ی به‌یانییه‌وه ئێمه‌ی له‌و سه‌ردانه ئاگادار كردبووه‌وه، به‌ڵام پێویست بوو سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا بێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "عێراق ره‌تی كرده‌وه كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و تره‌مپ له چادرێكی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینول ئه‌سه‌د به‌ڕێوه‌بچێت"، گوتیشی، "تره‌مپ زۆر به په‌له بوو و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ عه‌بدولمه‌هدی له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی 8 خوله‌كیدا كورت كرده‌وه".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "تره‌مپ داوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی 10 خوله‌كی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو، به‌ڵام عادل عه‌بدولمه‌هدی ئه‌و داوایه‌ی تره‌مپی ره‌ت كرده‌وه".
شه‌وی 26ی مانگی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینول ئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار كرد, ئه‌م سه‌ردانه‌شی كاردانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن شیعه‌كان و به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و سووكایه‌تیكردن به هه‌یبه‌ت و هه‌یمه‌نه‌تی گه‌لی عێراق وه‌سفیانكرد.
H.B