رووحانى داوايهك له تره‌مپ ده‌كات
با بزانێت عێراقييه‌كان چى له باره‌ى ئه‌مه‌ريكاوه ده‌ڵێن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران، حه‌سه‌ن رووحانى داوايكرد، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا به ئاشكرا سه‌ردانى عێراق بكات و به شهقامهكانى به‌غدا و به‌سره‌دا بسووڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانێت عێراقييه‌كان چى له باره‌ى ئه‌مه‌ريكاوه ده‌ڵێن.
رووحانى گوتيشى: سه‌ردانى ئه‌م دواييه‌ى تره‌مپ بۆ عێراق ئاماژه‌ى شكستى ئه‌مه‌ريكايه له‌و وڵاته‌دا.
هه‌روه‌ها گوتى: تره‌مپ بوێرى ئه‌وه‌ى نييه سه‌ردانى سووريا و لوبنان و يه‌مه‌ن بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، سه‌قامگيرى ئه‌م ناوچه‌يه كاتێك دێته دى، كه سوپاى ئه‌مه‌ريكا تێيدا نه‌مێنێت و پاشه‌كشێ بكات.
سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران باسى له‌وه‌شكرد، تاران هه‌وڵده‌دات، سه‌قامگيرى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بچه‌سپێت و گه‌لانى ناوچه‌كه له سايهى حكومهتگهلێك بژيت، كه له رێگه‌ى ديموكراتييهوه هاتبنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر