ئه‌ردۆغان: له 3 ساڵى داهاتوودا توركيا ده‌كه‌ينه هێزێكى جيهانى له ته‌كنۆلۆجياى به‌رگريدا
چوار كۆمپانياى توركيى له ريزبه‌ندى 100 گه‌وره كۆمپانياى بوارى به‌رگريين له جيهاندا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له ماوه‌ى سێ ساڵى داهاتوودا ده‌بێته يه‌كێك له هێزه جيهانييه‌كان له كه‌رتى پيشه‌سازى به‌رگريدا.
ئه‌ردۆغان له كۆبوونه‌وه‌يه‌كى پارته‌كه‌يدا، له ئه‌نقه‌ره گوتى: له رووى پيشه‌سازى به‌رگرييه‌وه و به‌ده‌ستهێنانى ته‌كنۆلۆجياى پێشكه‌وتوو توركيا ده‌كه‌ينه يه‌كێك له هێزه جيهانييه‌كانى بوارى به‌رگرى.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، چوار كۆمپانياى توركيى له ريزبه‌ندى 100 گه‌وره كۆمپانياى بوارى به‌رگريين له جيهاندا.
روونيشيكرده‌وه، به‌رهه‌مى 2017ى توركيا له بوارى به‌رگرى گه‌يشتووه‌ته 7 مليار دۆلار و هه‌نارده‌شيان گه‌يشتووه‌ته دوو مليار دۆلار.
ئه‌ردۆغان باسى له‌وه‌شكرد، توركيا به بێ هاوكارى ده‌ره‌كى مانگى رابردوو، به‌ردى بناغه‌ى ئاژانسى بۆشايگه‌رى ئاسمانى دامه‌زراندووه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر