داواكارى گشتيى سعوودييه‌ داواى له‌سێداره‌دانى بكوژانى خاشوقچى ده‌كات

لە سەر ئەم پرسه‌ دادوەری گشتی سعودیه‌ بۆ 5 کەس لەو 11 کەسە کە لە سەر ئه‌و دۆسييه‌يه‌

K24 – هه‌ولێر:

ته‌له‌ڤزيۆنى حکوومی سعودیه‌ بڵاویکردەوە کە ده‌سه‌ڵاتى دادوەری ئەو وڵاتە داوای لە سێدارەدانی 5 کەس لەو کەسانەی کردووه‌، كه‌ لە کوشتنی خاشوقچی دەستیان هه‌بووه‌.

لە سەر ئەم پرسه‌ دادوەری گشتی سعودیه‌ بۆ 5 کەس لەو 11 کەسە کە لە سەر ئه‌و دۆسييه‌يه‌ ده‌ستگيركرابوون داواى له‌سێداره‌دانى كردووه‌.

هەروەها دادوەری سعودیه‌ دوو جار نامەی بۆ تورکیا ناردووە و داوای کردووە کە ئەو بەڵگانەی کە لە دەستیدایە بۆ سعودیه‌ رەوانەی بکات، كه‌ بە وتەی دەسەڵاتدارانی سعودیه‌ تا ئێستا تورکیا هیچ وەڵامێکی نەداوەتەوە.

ئەمە یەکەمین کۆبوونەوەی دادگای بکوژەکانی جەمال خاشوقچی بووە کە لە شاری ریاز بەڕیوە چووە.

لە لێدوانێک کە دادوەری سعودیه‌ بڵاوی کرده‌وە ئاماژە بەوە کراوە کە لێکۆڵینەوە لەگه‌ڵ چەند کەسێکی دیکەش بەردەوامە، به‌ڵام باسی ئەوەی نه‌کردوە کە ئەو 5 کەسە کێن؟

لە 15 دیسەمبەری 2018 داواكارى گشتيى سعودیه‌ بڵاوی کردەوە کە بۆ 5 کەس لەو بکوژانە داوای لە سێدارەدانی کردووە.

هەروەها ئاشكراشيكردووه‌، تاکوو ئێستا 22 کەس لە دۆسييه‌ى کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشوقچی دەستیان هه‌بووه‌.