"گۆڕانكاری گه‌وره له بودجه‌ی عێراقدا ده‌كرێت"
نه‌فه‌قاتی وه‌به‌رهێنان به‌رز ده‌كرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، گۆڕانكاری گه‌وره له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی 2019ـدا ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "تائێستاش تاوتوێكردنی تێبینییه‌كانی بڕگه‌كانی ئه‌و پڕۆژه یاسایه به‌رده‌وامن".
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان فه‌یسه‌ل عیساوی، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاند، "لێژنه‌كه‌یان هێشتا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌و تێبینیانه‌یه كه له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی پڕۆژه یاساكه دراون" و گوتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له دانیشتنی داهاتووی په‌رله‌مانیش گفتوگۆ له‌باره‌یه‌وه بكرێت".
وه‌ك ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی دارایی ئاماژه‌ی پێدا، "ئه‌و تێبینیانه‌ی گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه ده‌كرێت، تایبه‌تن نه‌فه‌قاتی وه‌به‌رهێنان له بودجه و چه‌ند بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی تایبه‌ت به بواره جیاوازه‌كان"، روونیشیكرده‌وه "گۆڕانكاری گه‌وره له بڕگه‌كانی پڕۆژه یاساكه‌دا ده‌كرێت، دیارترینیشیان به‌رزكردنه‌وه‌ی نه‌فه‌قاتی وه‌به‌رهێنان ده‌بێت".
H.B