پەرلەمانی عێراق سێ وەزارەت یەکلا دەکاتەوە
"نەرمی نواندن هەیە"
K24 – ههولێر:
بڕیارە رۆژی سێشەممە یاخود پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران پرسی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و داد یەکلا بکاتەوە.
بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی چاکسازی ئاشكرایكرد: "بڕیارە لە كۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە یاخود پێنجشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران پرسی وەزارەتەکانی ناوخۆ، بەرگری و داد یەکلایی بكاتەوە".
دەشڵێت: "ھاوپەیمانی بونیاد نەرمی زۆری بەرامبەر ھاوپەیمانێتی چاكسازی لە گفتوگۆكانیان لەبارەی فالح فەیازەوە پیشانداوە"
بەڵام ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بە شێوەی نەرمی نواندنەكەی ھاوپەیمانی بونیاد نەكرد.
بەهۆی ناکۆکی کوتلە سیاسییەکانی عێراق لەسەر ئەو سێ وەزارەتە، تاکو ئێستا کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بە تەواوی پێکنەهێنراوە و هەوڵەکان بێ ئەنجام ماونەتەوە.
H.J