ئەمەریکا بۆچوونی لەبارەی سووریا گۆڕیوە
وادەی کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لە سووریا دیار نییە
K24 – ههولێر:
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، ھێشتا ئەرکیان لە سووریا کۆتایی نەھاتووە.
دوای کۆبوونەوەی پاتریک شانەھان، وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەوەکالەت لەگەڵ وەزیری دەرەوە و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی و بەرپرسی دەستەی ھاوبەشی سوپای ئەمەریکا لەبارەی سوریا، ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاشکرای کرد، كە هێشتا ئەرکی ئەمەریکا لە سووریا کۆتایی نەھاتووە.
لەوەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنوساندا کە ئایا ئەمە بە واتای گۆڕینی ھەڵوێستی ئەمەریکا دێت لە سوریا؟ ئەو بەرپرسە سەربازییەی پنتاگۆن رایگەیاند: "تەنیا ئەوەندە دەتوانم بڵێم کە ھێشتا ئەرکمان لە سووریا کۆتایی نەھاتووە بە تایبەتی لەشەڕی دژ بە داعش".
ئەمە لەکاتێکدایە کە رۆژێک لەمەوبەر سەرۆکی ئەمەریکا رەتیکردەوە ھیچ وادەیەکی بۆ کشانەوەی سەربازەکانی وڵاتەکەی لە سووریا دیاری کردبێت.
H.J