ڤیدیۆی جەنگی سەختی هەسەدە و داعش لە هەجین بڵاوکرایەوە
داعش منداڵ لە جەنگەکانی بەکار دەهێنێت
K24 – ههولێر:
تۆڕی هەواڵی بی بی سی لە کامێرای چەکدارانی داعش و کامێراکانی خۆی، جەنگی دواین پێگەی داعش لە شارۆچکەی هەجین پیشان دەدات.
لەو گرتە ڤیدیۆیانە دەردەکەوێت، چەکدارێکی داعش کە منداڵە و تەمەنی لە خوار 18 ساڵە، داوا دەکات بکشێنەوە، بەڵام فەرماندەکەی رێگای نادات.
بی بی سی لە ڤیدیۆ هەواڵێکیدا نووسیویەتی، هەسەدە کە لە شەڕەکەرە کورد و عەرەبەکان پێکهاتووە، شەڕێکی دژوار دژ بە داعش دەکەن و داعشیش بە تاکتیکی خۆکوژیی وەڵامیان دەداتەوە.
هەر لە دیمەنەکان دەردەکەوێت، یەکێک لە فەرماندەکانی داعش بریندار دەکرێت و لەلایەن چەکدارەکانی دیکە جێدەهێڵدرێت، دواتر هەسەدە بە مردوویی دەیدۆزێتەوە.
سێ بۆ 8 هەزار چەکداری داعش هێشتا لە سووریا هەن و بەهۆی جەنگەوە، ئەو رێکخراوە کە رۆژانێک رووبەرێکی زۆری سووریای بەدەستەوەبوو، ئێستا تەنها 1%ی ئەو رووبەرەی بەدەستەوەیە کە پێشتر کۆنتڕۆڵی کردبوو.
H.J