"تا داعش بمێنێ ئه‌مه‌ریكا له سووریا ناكشێته‌وه"
ده‌رفه‌تی دوا گورز ماوه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌ندێك له به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه تا كۆتایی به داعش نه‌هێنرێت، ھێزه‌كانیان له خاكی سووریا ناكشێننه‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه ناوه‌كانیان بۆ میدیاكان ئاشكرا نه‌كردووه: "هێشتا واشنتن هیچ خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاری نه‌كردووه".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه، ئه‌مه‌ریكا له رێگای په‌یوه‌ندی و به‌رده‌وامیی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانی، له هه‌موو شوێنێك فشار ده‌خنه سه‌ر داعش بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان ببه‌ن.
هه‌ندێك به‌رپرسی دیكه‌ش ده‌ڵێن: "كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا پێویستی به چه‌ند مانگێك ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا ده‌رفه‌تی پێویست هه‌یه تا كۆتا گورزه‌كان له چه‌كدارانی رێكخراوی داعش بوه‌شێنرێت".
ماوه‌یه‌كیشه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی به‌خێرایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا خاوكردووهتهوهو ئێستا باسی پلانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به هێواشی بكشێنه‌وه. هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی له ململانێكانی سووریا به‌ده‌ستیهێناون، ده‌یكه‌نه "پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌یی".
تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاش لێدوانه‌كه‌ی لینزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان دێت كه گوتبووی: "سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڵێنیداوه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بمێننه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئه‌ركه‌كانیان بهێنن و شكستی ته‌واوه‌تی به داعش بهێنن". له كاتیكدا بڕیاری كشانه‌وه‌كه‌ی له رۆژی 19/12/2018 بووه شۆك بۆ وڵاته‌كه‌ی و دامه‌زراوه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رایه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌یه‌وه درووست بوو، له تویته‌ره‌وه نووسی: "ئه‌گه‌ر جگه له من هه‌ر كه‌سێكی دیكه ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه له باره‌ی سووریا كه له دۆخی ئاژاوه‌دایه به‌هۆی داعشه‌وه، ئه‌وكاته جگه له‌وه‌ی سه‌رۆك بوو، ده‌كرایه پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ییش".
هه‌روه‌ها گووتی: "داعش له نه‌مان نزیكبووه‌ته‌وه، ئێمه به هێواشی سه‌ربازه‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه وڵات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان بن، له هه‌مان كاتدا به‌ره‌نگاری پاشماوه‌كانی داعش ده‌بینه‌وه".
ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی بكه‌ن كه له شه‌ڕڤانه كورد و عه‌ره‌به‌كان پێكدێن، بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌نگی دژی داعشدا هاوكارییان بكه‌ن كه نزیكه‌ی 4 ساڵ رووبه‌رێكی فراوانی خاكی سووریا و عێراقیان له‌ژێر ده‌ستدا بوو. تا ساڵی رابردوو له زۆرینه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ركران و ھێشتا له ناوچه‌كانی نێوان سنووری هه‌ر دوو وڵات‌دا پاشماوه‌و هێزی چه‌كداری داعش ماون.
به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ رۆژی 19/12/2018 گووتی: "شكستمان به داعش ھێناوه له سووریا" هه‌ر چه‌نده چاودێره ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان له‌باره‌ی خێرا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا هۆشدارییاندا.
لینزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا، ئامانجی ترەمپی لە سووریا ئاشکراكرد.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، گاراهام رایگەیاندبوو: "سەرۆك ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ھەر كشانەوەیەكی ئەمەریكا لە سووریا بەبێ بەدیهێنانی سێ ئامانج نەبێت."
ئامانجەکانیش بریتین لە: "یەكەم، داعش بە تەواوی لەناوچووبێت. دووەمیان، ئێران لە سووریا گەشە نەكات و ھەژموونی فراوان نەبێت. سێیەمیشیان، ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراوبن".
ئەو سیناتۆرە لەبارەی پرسی سووریا رایگەیاند: "سەرۆک نیگەرانە لە هەژموونی ئێران بەوەی رێگایەکی تەختی ناردنی چەک لە تارانەوە بۆ بەیروت هەیە".
لەبارەی هێزە کوردییەکان، گراهام گووتی: "سەرۆک قسە لەگەڵ تورکیا دەکات تاکو دڵنیا بێت جەنگ لەگەڵ هاوپەیمانە کوردەکانمان روونادات. سەبارەت بە نیگەرانیەکانی تورکیاش لە یەپەگە، دەکرێت ناوچەی پارێزراو دروستبکرێت".
پێشی وایە: "جەنگی کورد و تورکیا، ئێران دەکاتە براوەیەکی گەورە لە سووریا".
گراهام لە کۆتایی قسەکانی ئاشکرای کرد کە ئەمەریکا نایەوێت ئەزموونی عێراق دووبارە بکاتەوە، تاکو داعش لە سووریا لەناو نەبرێت، ئەمەریکا لە چالاکییەکانی بەردەوام دەبێت.
لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكانە و بە دۆستێكی نزیكی كورد دەناسرێت و بە راشكاویش دژی كشانەوەی ئەمەریكا لە سووریا وەستایەوە و رایگەیاندبوو، بڕیارەكە كوردەكان دەخاتە مەترسییەوە.