یەکێتی ئەوروپا ئاماری پەنابەران بۆ ساڵی 2018 ئاشکرا دەکات
کەمترین پەنابەر لە ساڵی 2018 چوونەتە ئەوروپا
K24 – ههولێر:
لە ساڵی 2018 ژمارەی ئەو کەسانەی بە نایاسایی چوونەتە ئەوروپا کەمترینە بە بەراورد بە پێنج ساڵی رابردوو.
بەگوێرەی ئاژانسی پاسەوانی سنووریی ئەوروپا (فرۆنتێکس)، لە ساڵی 2018، 150 هەزار کەس بە نایاسایی چوونەتە ئەوروپا، ئەمەش کەمترین ئاستە لە ساڵی 2013ەوە.
ژمارەی ئەو کەسانەی وەکو پەنابەر خۆیان گەیاندووەتە ئەوروپا لە ساڵی 2018، بە بەروارد بە ساڵی 2017، بە رێژەی 80% دابەزیووە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، 23 هەزار شوێنی پەڕینەوەی نایاسایی لە لایەن یەکێتی ئەوروپا ئاشکرا کراون و چاودێری دەکرێن، هەروەها؛ حکومەتی ئیتاڵیاش تەواوی سنوورەکانی بەڕووی پەنابەراندا داخستووە.
بەگوێرەی داتاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ساڵی 2018، دوو هەزار و 200 پەنابەر لە دەریای ناوەڕاست خنکاون و بوونەتە قوربانی گەیشتن بە ئەوروپا.
سەرجاوە: CNN
H.J