توركیا 7 بەرپرسی دوو حزبی دەستگیر كرد
" 15 ئەندامی دیكەی ھەدەپە دەستبەسەركران"
K24 - ھەولێر
لە ئیستانبوڵ 7 بەرپرسی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) و پارتی ناوچە دیموكراتییەكان (دەبەپە) زیندانیكران، ھەروەھا ھێزە ئەمنییەكانی توركیا 15 ئەندامی دیكەی ھەدەپەیان دەستبەسەر كرد.
دوێنێ لە شاری ئیستانبوڵ، دادگا سزای زیندانیكردنی بەسەر 5 كەسدا سەپاند و لە ئیزمیریش 2 كەس زیندانیكران، بەپێی زانیارییەكان ئەو كەسانە ئەندام و بەرپرسی ھەدەپە و دەبەپە بوون.
لەلایەكی دیكەوە ھێزە ئەمنییەكانی توركیا ھەڵیان كوتایە سەر چەند ماڵێك و 15 ئەندامی ھەدەپەیان بە تۆمەتی ئەندامبوون لە پەكەكە دەستبەسەر كران. ئێستا ئەو كەسانە لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەكرێت و مۆبایل و كۆمپیوتەرەكانیشیان دەستی بەسەردا گیراوە.