بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە

سیاسەتی ترەمپ ناکۆکییەکان زیاتر دەکات

K24 – هه‌ولێر:

دوای مانگێک لە دەستلەکارکێشانەوەی جەیمس ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکا، کێڤن سوینێی، سوپا سالاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەستی لە کارکێشایەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی بی بی سی، سوپا سالار لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی تەنها ئەوەی گوتووە: "کاتی ئەوە هاتووە بگەڕێمەوە سەر کارکردن لە کەرتی تایبەت".

دوو ساڵە کێڤن سوینێی لەو ئەرکەدایە و کەسێکی نزیکی وەزیری بەرگری پێشوو بووە، دەستلەکارکێشانەوەکەشی بۆ سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە.

تاکو ئێستا چەندین بەرپرسی دیاری کابینەکەی ترەمپ وەک ماتیسی وەزیری بەرگری، دانا وایت، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا، و برێت مەکگۆرک نوێنەری ئەمەریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ سیاسەتی سەرۆکی ئەمەریکا بە تایبەت لە سووریا دەگەڕێتەوە.

کێڤن سوینێی
کێڤن سوینێی

H.J